هەروەك دەزانن شاری باشوور گەورەترین پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی كە بە بەرزترین كوالێتی سەردەمی دروست دەكرێت و چەندین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت كە یەكێك لەو تایبەت مەندیانە دانانی سیستەمی شۆفاژە بە پێشكەوتوترن مەوادی سەردەمی بۆ تەواوی یەكەكان.
شاری باشوور تاكە پڕۆژەیە كە %٧٠ی نرخی یەكەكانی كردووە بە قیستی درێژخایەنی ١٢ ساڵ كە جگە لە ڕوبەرێكی فراوانی سەوزایی چەندین خزمەتگوزاری تێدا فەراهەم كراوە كە بریتین لە
دایەنگاو قوتابخانە - باخچەی ساوایان - كلینكی پزیشكی - هۆڵی وەرزشی - ماڕكێت و بەیكەری - مەلەوانگە و مزگەوت و تاوەری بازرگانی و چەندین شۆپ و كافێ و ڕێستۆرانت تا بەبێ كەموكوڕی ژیانێكی ئاسودەی تێدا بەسەر ببەن.
کوالێتی باڵەخانەکانی شاری باشوور لە بەرزترین ئاستی کوالێتی و ستانداردی جیهانیدایە کە بناغەی یەکەکان لەسەر پایەڵ دروست دەکرێت بۆ بەرگری کردن لە بومەلەرزە هەروەها هەیکەلی باڵەخانەکان بە تونێل قاڵب دروست دەکرێت .
شوێنی پرۆژەکە دەکەوێتە یەکێک لە بەشە گرنگەکانی باشووری شاری سلێمانی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شەقامی ١٠٠ مەتری و ٦٠ مەتری .
كۆمپانیای مەردۆخ خاوەنی مۆڵەت و جێبەجێ كاری شاری باشوورە كە لە ساڵی ١٩٩٨ ەوە دەستی بەكاری بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان و ئاوەدان كردنەوەی كوردستان كردووە و لە ئێستاشدا بە بەهێزترین كۆمپانیا هەژمار دەكرێت و مۆڵەتی پلە یەكی بەڵێندەرایەتی بەدەست هێناوە.
گەرتۆش دەتەوێت ژیانێكی شاهانە بۆ خۆت و خێزانەكەت بەدەست بهێنیت ئەوا بەزووترین كات سەردانمان بكە تا بەچاوی خۆت خێرایی لە كاركردنی پڕۆژەكە و نمونەی تەواوكراو ببینیت.